AP ١٤٠٥ خەرمانان ٨ ١٧:٤٢

ئێران ڕێگە نادات کەشتییە نایاساییەکان بە گەرووی هورموزدا پەڕێنەوە

ئێران ڕێگە نادات کەشتییە نایاساییەکان بە گەرووی هورموزدا پەڕێنەوە

لە  21ی پووشپەڕەوە تا ئێستا 30 کەشتیی نایاسایی کە هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی بە گەرووی هورمزیان داوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێگرییان لێ کراوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە مێهر گەیشتووە، لە 31ی پووشپەڕەوە تا ئێستا 30 کەشتیی نایاسایی هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی بە گەرووی هورمزیان داوە، و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ڕێگرییان لێ کراوە.

بە پشت بەستن بەو زانیاریانە، لەم ماوەیەدا هاتوچۆ لە ڕێگەی ئەو ڕێگایەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەندی کردووە سنووردارە و لەگەڵ پێدانی کرێی باجدا دەبێت.

هەروەها پێش دەستپێکردنی جەنگی ڕەمەزان لە مانگی یەکی ساڵی ١٤٠٤دا زیاتر لە ١٥٠٠ کەشتی نەوتهەڵگر و ١٧٠٠ کەشتی بازرگانی بەم ڕێگایەدا تێپەڕین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ وەستانی جددی هاتوچۆ و بازرگانی لە هەلومەرجی ئێستادا.

ئەو پاگەندانە سەبارەت بە مینڕێژکردن کراون، ناتوانرێت بە هیچ داتایەک پشتڕاست بکرێتەوە و لایەنی ئەمریکی تا ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەکی لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

هەروەها ئەو بانگەشە لەبارەی بڕی هەناردەی نەوت کراوه ، بنەمایەکی به دیکۆمێنتکراوی تێدا نییه و پێدەچێت له چوارچێوەی شەڕی میدیای ئەمریکا بۆ کاریگەڕیکردن له سەر بازاڕه جیهانییه کان به تایبەت له کەرتی وزه دا بکرێت.

News ID 60309

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha